سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەدواداچوونی ڕاوبۆچوونی هاووڵاتییان، فۆڕمێکی ڕاپرسیی سەبارەت بە ئاستی ڕەزامەندیی گشتی ڕاگەیاند و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەشداری تێدا بکەن.
ڕاپرسییەکە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ڕەزامەندیی هاووڵاتییان لەسەر خزمەتگوزارییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆکردنەوەی دیدگا، تێبینی و پێشنیارەکانیانە، بە مەبەستی ناسینەوەی خاڵە بەهێزەکان و پەرەپێدان و باشترکردنی ئەو بوارانەی پێویستیان بە چاکسازی هەیە.
بۆ بەشداریکردن گرتە لەسەر ئەم لینکە بکە: https://forms.gle/Y54LvkTueGE5sMX36