ناسا پۆستێكی تایبەت بە ڕاوێژكاری ئاووهەوا دادەمەزرێنێت

زانیاری گرنگی زیاتر بۆ بەرپرسانی ناسا بەردەست دەكات

بە لەبەرچاوگرتنی ئامانج زانستی و ژینگەییەكان لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن-ەوە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) پۆستێكی نوێی تایبەت بە ڕاوێژكاریی ئاووهەوا لە ئاژانسەكەیدا دامەزراند.

بڕیارە پۆستەكە بەشێوەیەكی كاتی لەلایەن گافین شمیت، زانای ئاووهەواوە بەڕێوەبرێت، كە لە ساڵی 2014ەوە سەرۆكایەتی (پەیمانگای گودارد بۆ توێژینەوەكانی بۆشایی ئاسمان)ی سەر بە ئاژانسەكە دەكات.

ستیڤ جۆرشیك، بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا وتی، ئەم پۆستە زانیاری گرنگی زیاتر بۆ بەرپرسانی ناسا بەردەست دەكات لەگەڵ پێشنیاری پەیوەندیدار بە كۆمەڵێكی فراوان لە بەرنامەی زانست و تەكنەلۆجیا و ژێرخانی پەیوەندیدار بە ئاووهەوا لە ئاژانسەكەدا.

ناسا بە بەرنامەكانی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان ناسراوە، بەڵام بەدواداچوون بۆ هەسارەی زەوی بەهەمان شێوە بەشێكە لە ئەركەكانی. ئاژانسەكە زیاتر لە 20 مانگی دەستكردی هەیە، سەرەڕای ئامێری دیكە كە كاری چاودێریی هەسارەی زەوی و دەستكەوتی ئاماژەی گرنگی تایبەت بە گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوای بۆ ئاسان دەكات.

لە دیارترین بەرپرسیارێتییەكانی ڕاوێژكاری نوێ، بەهێزكردنی وەبەرهێنان و دەستپێشخەرییەكانە بۆ نمونە تایبەت بە سنووردانان بۆ دەردراوەكانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا هێشتا كاری لەپێشینەی لە بوارەكانی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان دیارینەكردووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوو ساڵی 2024ی دیاریكرد وەك وادەی گەڕانەوەی ئەمریكییەكان بۆ مانگ لە چوارچێوەی بەرنامەی (ئەرتیمیس).

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك كە بۆ دزیكردن جامی ئۆتۆمبێلی شكاندووە لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ڕافا نادال لەسەر دزەکردنی بۆندی مێسی هاتە دەنگ: تێناگەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share