لەڕێی هۆشیاریی دەستکردەوە.. زاناکان گوێ لەو دەنگانەی دەریا دەگرن کە نابیسترێن

کاتێک تیمێکی زانایان گوێیان لە دەنگێکی تۆمارکراو لەژێر دەریادا گرتووە، شتێکیان بیستووە لە کڵپەی ئاگرەوە نزیکبووە.

بەڵام لە ڕاستیدا دەنگەکە هی مەرجانەکانی ژێر دەریا بووە، کە جۆرە زیندەوەرێکی دەریایی لقدارن وەک درەخت و خۆیان بە بنکی دەریاوە دەنووسێنن.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن تیمێک لە زانایانی بەریتانیا و ئیندۆنیزیاوە ئەنجامدراوە، لێکۆڵەران پرۆگرامێکی هۆشیاریی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ گوێگرتن لە دەنگی مەرجانەکان، تاکو لە تەندروستییان بکۆڵنەوە.

بێن ویلیامز پسپۆری زیندەزانی و توێژەری سەرەکیی تیمەکە ڕایگەیاندووە، ئەو مەرجانانەی تەندروستن دەنگێکی ئاڵۆزیان هەیە و “لە کڵپە و تاوسەندنی ئاگر دەچێت”، ئەمەش بەهۆی ئەو زیندەوەرانەوەیە کە بەسەر مەرجانەکەوە دەژین.

بەپێی گۆڤاری “ئیکۆلۆجیکەڵ ئیندیکەیتۆر”، سیستمی هۆشیاریی دەستکرد بەرزونزمی و شەپۆلی دەنگە تۆمارکراوەکان لێکدەداتەوە و لە سەدا 92 خوێندنەوەکانی ڕاست دەبن، سەبارەت بەوەی ئایا مەرجانەکە تەندروستە یان نا.

زاناکان ئومێدەوارن ئەم سیستمە نوێیەی هۆشیاریی دەستکرد یارمەتیدەری ژینگەپارێزی بێت بە گشتی و مەرجانەکان بە تایبەتی، کە تەنیا لە ساڵانی نێوان 2009 بۆ 2018ـدا لە سەدا 14ـی مەرجانەکانی گۆی زەوی لەناوچوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“لوتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین و باشترین هیوایە بۆ ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا”

نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوا دەڵێت، كۆبوونەوەی لوتكەی ئەمساڵی نەتەوەیەكگرتووەكان دواهەمین و باشترین هیوایە لەبەردەم جیهاندا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: 55%ی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدەدات لەوەی، 55%ی کۆی گشتیی زەوییەکانی عێراق مەترسیی بەبیابانبوونیان لەسەرە، هۆکارەکەشی کەمئاوییە. بەێوەبەری گشتیی دارستان…
زیاتر ببینە

گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە…
Total
0
Share