شارەوانیی سەیدسادق: لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە

شارەوانیی سەیدسادق، رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن ئاگادارمان بکەنەوە”.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەیدسادق، رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەکاتی بینینی ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی هەڵدەستن بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتیەکان و گۆڕەپان و چەم و شەقامەکان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی نەمام و درەختەکانی دوورگە ناوەندییەکان و شۆستەکان دەشکێنن و تێکیدەدەن تەنها ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و جۆرەکەیمان بۆ بنێرن بە وێنەوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی و غەرامەکردنیان”.

دەشڵێت، لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆوە رێکاری یاسایی بەرامبەر چەند خاوەن ئۆتۆمبێلێک گیراوەتەبەر و ناو و ژمارەی ئەو کەسانەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانمان بۆ دەنێرن پارێزراوە لامان .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئەنجامدا

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی داوادەكات كارەكانی شەقامی 100 مەتری خێراتربكرێن. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ…
Total
0
Share