وەزارەتی: لەم مانگەوە دەتوانین گەشتی عومرە دەستپێبکەینەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە (1ـی حوزەیران)، ئەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتی ڕەسمییان وەرگرتووە، لە وەرزی عومرەی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا کردووە، ماوەکە درێژ دەکرێتەوە و دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکان گەشتەکانیان ڕێکبخەن تاوەکو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و ڕێکارەکان ڕێکدەخرێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت، بڕیارەکە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و زووتر دەستپێکردنی وەرزی عومرە و چوونی عومرەکاران دەرچووە، هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت، تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکاندا دەکرێت، کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراو ئەوانەی گرێبەستیان کردووە دەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح لەبارەی داگیركردنی زەوییەوە: بە مۆری دژەتیرۆر و هاوكاریی بەڕێوەبەری ناحیە كراوە

عەلی حەمەساڵح په‌رله‌مانتارى كوردستان پۆستێكی له‌ هه‌ژمارى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كردووه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات،…
Total
0
Share