دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئێران ڕۆژانە 500 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، لەئێستادا لە دانوستانداین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و دڵنیاش دەبینەوە لەوەی نەهێڵین ئەوان چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنن.
وتیشی، یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی ئێران بەدەستدەهێنین و لەناوی دەبەین، نابێت ڕێگەبدەین لە ئێران بمێنێتەوە.