بۆ یەكەمجارە لە 2011ەوە.. ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا زیادینەكردووە

بەبێ كۆچ ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا بەردەوام ڕوو لە كەمبوون دەكات

نووسینگەی ئاماری فیدڕاڵی لە ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا زیادینەكردووە و هۆكارەكەشی بۆ كەمبوونەوەی كۆچ بۆ وڵاتەكە و زیادبوونی ژمارەی مردن و پاشەكشەی لەدایكبوون دەگەڕێنێتەوە.

نووسینگەكە دەڵێت، ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا لە ساڵی 2020دا گەشەی نەكردووە، ئەمەش یەكەمجارە لە ساڵی 2011ەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی ژمارەی دانیشتووان هەر لە 83.2 ملیۆن كەسدا ماوەتەوە.

زیادنەبوونەكە بۆ كۆمەڵێك هۆكار دەگەڕێتەوە لەوانە، كەمبوونەوەی كۆی كۆچ (واتە جیاوازیی نێوان ژمارەی كۆچبەران بۆ ئەڵمانیا و ئەوانەی لێی كۆچ دەكەن) و زیادبوونی ژمارەی مردن و پێشبینی لەبارەی كەمبوونەوەی لەدایكبووانی نوێ.

بەپێی نووسینگەی ئاماری فیدڕاڵی، لە دوای یەكگرتنەوەی هەردوو بەشەكەیەوە ساڵانە بەشێوەیەكی گشتيی ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا لە زیادبووندایە. ئەمەش لەو ڕاستییەدا كورتدەكرێتەوە كە ژمارەی ئەوانەی كۆچ بۆ ئەڵمانیا دەكەن زۆرترن لەوانەی كۆچی لێدەكەن. بەبێ كۆچ بۆ ناو ئەڵمانیا ژمارەی دانیشتوان لەو وڵاتە بە بەردەوامی و لە ساڵی 1972ەوە كەمیدەكرد.

هەروەك بەپێی هەڵسەنگاندنە فەرمییە سەرەتاییەكان، ژمارەی لەدایكبووان لە ساڵی 2020دا بەراورد بە ساڵی پێشتر كەمیكردووە، لە بەرانبەریشدا ژمارەی مردووان “بەشێوەیەكی بەرچاو” زیادیكردووە.

ڕونیشیكردوەتەوە، ژمارەی لەدایكبووانی نوێ لەنێوان 755 هەزار و 775 هەزار بووە و ژمارەی مردوانیش كەمتر نییە لە 980 هەزار، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەوەی ناودەبرێت بە موالید بە لانیكەمی 205 هەزار. لەكاتێكدا كەمكردن لە ساڵی پێشتر (2019) دەگەیشتە 161.430 كەس.

لە ىهەمان كاتدا پوختەی كۆچ، كە بریتییە لە جیاوازيی نێوان ژمارەی كۆچبەران بۆ ئەڵمانیا و ئەوانەی كۆچی لێدەكەن، بۆ پێنجەم ساڵ لەسەر یەك كەمیكردووە ژمارەكە لەنێوان 180.000 بۆ 240.000 كەمبووندا دەخەمڵێندرێت.

نووسینگەكە ئاماژە بەوەشدەكات كە كۆت و بەندەكانی گەشتكردن لە میانەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابورییەكانی كاریگەرییەكی ڕوونی لەسەر كۆچ كردووە.

بابەتی پێشتر

پێنجوێن.. ڕوداوێكی هاتوچۆ ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی دهۆک لە بارەی ئەو کەسەی گومان دەکرا جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنای بێت ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share