لیستی وڵاتانی گەورە زەرەرمەندی كۆرۆنا

زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كۆی توشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە زیاتر لە 116.8 ملیۆن حاڵەت و گیان لەدەستدانیش بۆ زیاتر لە 2.5 ملیۆن بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی زانكۆكە كۆی گشتیی توشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 116.817.145 و كۆی گشتیی گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە 2.592.768.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لیستی وڵاتاندا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە لە ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسەكە بە 524987 حاڵەت، كۆی توشبووانیشی گەیشتووەتە 28.991.537.

دوای ئەویش بەڕازیل لە ڕیزبەندی دووەمدایە لە ژمارەی مردووان بە 265411 حاڵەتی مردن و، ژمارەی توشبووان بە 11.019.344.

لە ڕیزبەندی سێیەمدا مەكسیك دێت بە كۆی مردنی 190.357 كەس و، توشبووانیشی گەیشتووەتە 2.125.866 حاڵەت.

هندستان لە ڕیزبەندی چوارەمدایە بە 157.756 مردن و، 11.210.799 حاڵەتی توشبوون.

لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بەریتانیا دێت بە 124.736 حاڵەتی مردن و، 4.231.166 حاڵەتی توشبوون.

دوای ئەو وڵاتانەش هەریەك لە (ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ڕوسیا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا) دێن.

س: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی کوردستان 344 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

چین: دژی قۆرخکاری و بە سیاسیکردنی ڤاکسینی کۆرۆناین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share