داعش هەڕەشەی تەقاندنەوەی مزگەوتی شیعەکان دەکات لە عێراقەوە تا ئەفغانستان

دوای ئەوەی دوو هەینی لەسەریەک مزگەوتی شیعەکان لە ئەفغانستان کرایە ئامانج، ڕێکخراوی چەکداری داعش دەڵێت، “لەمەودوا لە عێراقەوە تا خۆراسان مزگەوتەکانیان پارێزراو نابێت”.

گروپە چەکدارییەکە لە پێگەکانی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، “شیعەکان مەترسیدارن و لە بەغدادوە تا خوراسان سەرجەم مزگەوت و ناوەندەکانیان دەکەینە ئامانج”.

هەڕەشەکەی ڕێکخراوی چەکداری داعش لە کاتێکدایە، باڵی ڕێکخراوەکە لە ئەفغانستان بەناوی “لقی خۆراسان” بەرپرسیارێتی هەردوو تەقینەوەکەی مزگەوتی شیعەکانی لە ئەفغانستان لە ئەستۆگرت”.

لە دوای گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، چالاکی داعش لەو وڵاتە زیادتربووە و پێشتریش وڵاتان هۆشدارییان لە گەورەبوونی داعش لە ئەفغانستان دابوو.

پێشتر ڤیلادمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، دەیان چەکداری بەئەزموون لەشەڕدا لە عێراق و سوریاوە چوونەتە ئەفغانستان.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا قەرەبووی خێزانێكی ئەفغانی دەكات

بابەتی دواتر

نێیمار لەڕووی تەکنیکییەوە پێنج یاریزان لەخۆی بە باشتر دەزانێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share