نرخی نەوت بەڕێژەی %2 دابەزی

بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی سەر ئـ.ـێران، نرخی نەوت بەڕێژەی %2 دابەزی.

ڕۆژی سێشەممە، 19ـی ئایاری 2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی %1.99 و بە بڕی 2 دۆلار و 23 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی گەیشتە 109 دۆلار و 87 سەنت.

هاوکات نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش بەڕێژەی %1.22 کە دەکاتە 1 دۆلار 12 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی گەیشتە 107 دۆلار و 44 سەنت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە خولی ڕابردوودا، هەردوو جۆرەکەی نەوت گەیشتنە بەرزترین ئاستی خۆیان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share