عێراق بەهۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی بڕی 36.5 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە

کۆمیسیۆنی دەستپاکی فیدراڵی داوای کرد، ڕۆژی چوارشەممە، پێداچوونەوە بە سەرجەم ئەو گرێبەستانەدا بکات کە کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی لە بواری خزمەتگوزاری زەمینی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای کەشتیوانی و سووتەمەنی و خواردن و خواردنەوەدا ئەنجامی داوە.

کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاندووە، کۆمپانیاکە (3) گرێبەستی کارکردنی هاوبەشی بێ کەڵکی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و ناوخۆییەکان ئەنجامداوە، بەپێی گرێبەستەکان کۆمپانیای یەکەم مافی فرۆشتنی کەرەستە و کاڵای بازرگانییەکانی لەناو فڕۆکەکانیدا پێدراوە، لەکاتێکدا کۆمپانیای دووەم گرێبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بارهەڵگری ئاسمانی بۆ بەڕێوەبردنی گشتیی پێدراوە و گەشتە ئاسمانییەکانی کەرتی تایبەت بە رێژەی قازانج (74%).%) بۆ سوودی کۆمپانیاکە نزیکەی (2,200,000,000) دوو ملیار دینار بووە، (26%) بۆ هێڵە ئاسمانییەکان نزیکەی (750,000,000) ملیۆن دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆمپانیای بەڵێندەر چالاکییەکی گواستنەوەی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ هێنانی (5) باری دەرمان تەنها بۆ وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا، وەک گرێبەستی سێیەم، ئەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی بووە؛ بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی و ئەمبولانسی ئاسمانی تایبەت بۆ کەسانی VIP.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە کۆپییەکی ئاراستەی دیوانی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەکانی دەستپاکی و گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری گواستنەوە کراوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گرێبەستێک کە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەکانەوە لەگەڵ کۆمپانیای “مێنزیس”ی بەریتانی ئەنجامدراوە، بۆ ئەنجامدانی کارە پێویستەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زەمینی بۆ فڕۆکەخانەکانی بەغداد و موسڵ، هێڵی ئاسمانیی عێراق زیانی بە بڕی (36,556,976) ملیۆن دۆلار بەرکەوتووە، ئەمە جگە لەوەی ئیمتیازی تایبەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زەمینی بۆ ماوەی (10) ساڵ بە کۆمپانیاکە داوە بەپێی یاساکانی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنان، بە رێژەی (30%) بۆ هێڵە ئاسمانیی عێراق و %70ی بۆ کۆمپانیای بەریتانی، جگە لەوەی گرێبەستەکە ماوەیەکی زۆری خایاند، لە ئەنجامدا هێڵە ئاسمانییەکان لە دەرفەتی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە بێبەش بوون، کۆمپانیاکەش دواکەوت لە پێدانی بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بە هێڵی ئاسمانیی عێراق.

 

 

 

بابەتی پێشتر

پارەی پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای ئەمریکا زیادکرا

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share