داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای سۆمۆ، داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی شوباتی ڕابردوودا نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە، بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لەمانگی شوباتدا 92 ملیۆن و 790 هەزار و 173 بەرمیل بووە.

کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق لەو مانگەدا هەشت ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار دۆلار بووە.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیاکە، کۆی بڕی نەوتی فرۆشراوی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ڕابردوودا 91 ملیۆن و 314 هەزار و 828 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە یەک ملیۆن و 475 هەزار و 345 بەرمیل بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەکردووە، تێکڕای نرخی نەوت بۆ مانگی شوبات بۆ یەک بەرمیل بە 94.936 دۆلار دانراوە.

بابەتی پێشتر

کەسوکاری نەقیب محەمەد و هاوکارە بریندارەکانی چوونە ژێرباری هەر سوڵحێکی عەشایەری ڕەتدەکەنەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: سبەینێ بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share