سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران دەخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت گەیشتووەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام بەهۆی داخستنی سیستمی بانکەوە لە کۆتایی هەفتەدا، وەرگرتنی پارەکە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە.

وتیشی، هەر رۆژی یەکشەممە پاش گەیشتنی پارەکە، راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیەندرێت، کە لە رۆژی دووشەممەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و رۆژی پێنجشەممە، کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی…
Total
0
Share