دەستنیشانکردنی باشترین وڵات بۆ ژیانکردن لە جیهاندا، بەگوێرەی داهاتی تاک، شێوازی ژیان خەڵکەکەی و پەروەردە و خوێندن و ژینگەپارێزی دیاریدەکرێت. لە هەندێک وڵات ئەم سێکتەرانە لە باشترین دۆخدان و هاوڵاتییانیان ژیانێکی باش بەسەردەبەن و لە هەندێکی دیکە دۆخەکە پێچەوانەیە.
پێوانەی باشترین وڵات بۆ ژیانکردن بە پێی چەند هۆکارێک دیاری دەکرێت، لەوانە:
– ئاسایش و سەقامگیری
– خزمەتگوزاریی تەندروستی
– ئاستی بژێوی و مووچە
– هاوسەنگیی کار و ژیان
– ژینگە و پاکوخاوێنی
ئەم هۆکارانە بە شێوەیەکی گشتی لە پۆلێنکردنەکانی پێگە جیهانییەکانی وەک Numbeo و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕیزکراون و بەکاردێن.
ئەم وڵاتانە بە پێنج باشترین وڵاتی جیهان دادەنرێن بۆ ژیانکردن کە بریتین لە:
1- هۆڵەندا
2- دانیمارک
3- لۆکسمبۆرگ
4- عومان
5- سویسرا