هۆشداری لە بەکارهێنانی تەباخی غاز دەدرێت

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویانە، تەباخی غاز تەنانەت لەو کاتەی کە  کوژاوەتەوە و کارناکات، هۆکارە بۆ توشبوونی منداڵان بە  ڕەبوو و گەورەکان بە شێرپەنجە.

جۆناسان لیڤی، مامۆستای تەندروستیی ژینگەیی لە زانکۆی بۆستن، کە هاوکات سەرپەرشتیاری تیمی توێژینەوەکەیە ڕایگەیاندووە، “تەباخی غاز هەوا بە دوانئۆکیسیدی نایترۆجین(NO2) پیس دەکات، کە ئەمەش هۆکارە بۆ لەکارخستنی سییەکانی مرۆڤ”.

ئاشکراشیکردووە، “ئەو غازە ژەهراوییە، هاوشێوەی ئەو غازەیە کە ئۆتۆمبێل لەئەنجامی سوتاندنی بەنزین لە ڕێگەی خێرادا بڵاویدەکاتەوە، بەڵام بەپێی ئەوەی چێشتخانەی ماڵەکان لە شوێنێکی داخراودایە، مەترسیی زیاترە”.

ئەو توێژەرە باسیلەوەشکردوە، “لەو کاتەی تەباخی غاز کاریپێناکرێت، ئەگەری دەرچوونی ماددە کیمیاوییەکانی وەک میسان هەیە، کە هۆکارە بۆ خێرابوونی لێدانی دڵ و هەناسەتوندی”.

ئاشکراشیکردوە، “هەتا چێشتخانەی ناو ماڵەکان کراوەتر بێت و دەرچەی هەوای باشتری هەبێت، مەترسییەکانی کۆبوونەوەی گازی دووانە ئۆکسیدی نایترۆجین تێیدا کەمتردەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share