وێنەی بیرۆكەیەكی هاوسۆزی بۆ نەخۆشێكی كۆرۆنا كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

هەزاران كەس بە گرنگییەوە لەو كارانەیان ڕوانی كە لەلایەن كارمەندانی بواری چاودێریی تەندروستی ئەنجامدەدرێت

وێنەیەكی تایبەت بە نەخۆشێكی كۆرۆنا، بەشێك لەو ئازارە نیشاندەدات كە توشبووانی ڤایرۆسەكەی تیایە و كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە.

وێنەكە دەگەڕێتەوە بۆ توشبوویەك لە نەخۆشخانەی ساوپاولۆ لە بەڕازیل، ئەو تەنگژە گەورەیە دەردەخات كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە هاتوەتە ئاراوە.

لە وێنەكەدا دوو دەستكێشی پزیشكیی پڕ لە ئاوی گەرم هەیە كە لەسەر دەستی نەخۆشەكە دانراوە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و بێزارییەكان بەهۆی كۆرۆناوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو بڵاوكرایەوە و وێرای سەرسامی و دەستخۆشی، بە دەربڕی “قورسیی نەخۆشییەكە” ناوبرا.

پەرستارێكی نەخۆشخانەكە بۆ یەكەمجار وێنەكەی لە یەكەی تایبەت بە چاودێری چڕ بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، “تەنها بەس نییە لێهاتوو بیت، بەڵكو پێویستە مرۆڤێكی بەسۆزیش بیت”، ئاشكراشیكرد كارمەندان بڕیاری بەكارهێنانی دەستكێشەكانیان داوە بۆ دروستكردنی هەستی دەستگرتنی نەخۆشەكە لەلایەن كەسێكەوە.

جگە لەوەی تەكنیكە سادەكە بووەتە هۆی گەرمبوونەوەی پەلەكان كە زۆر سارد بووە، وەك ئەوەی بڵاویكردوەتەوە.

وێنەكە لەسەر ئاستێكی باڵا بڵاوبووەوە و هەزاران كەس بە گرنگییەوە لەو كارانەیان ڕوانی كە لەلایەن كارمەندانی بواری چاودێریی تەندروستی ئەنجامدەدرێت.

سێشەممەی ڕابردوو بۆ یەكەمجار دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆرنا بەڕازیل زیاتر لە چوار هەزار گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

وڵاتەكە كە ژمارەی دانیشتوانی 212 ملیۆن كەسە، دووەم وڵاتی جیهانە پاش ویلایەتە یەكگرتووەكان لەڕووی زیانە مرۆییەكان بەهۆی كۆرۆناوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ گۆڕانکاری تێدادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share