ڤیدیۆ.. دوای 7 مانگ کەشتییەکەی ناسا لە مەریخ نیشتەوە

دوای بەڕێکردنی بە ماوەی7  مانگ کەشتی ئاسمانی پێرسەڤیرینس بە سەرکەوتووی لەلایەن ئاژانسی نیشتمانیی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمریکاوە لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:00  دوای بڕینی 470 ملیۆن کیلۆمەتر کەشتی پێرسەڤیرینس 8  خولەکی سەختی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند.

لەکاتێکدا کە کەشتییە ئاسمانییەکە لەسەر ڕوی هەسارەی مەریخ دەنیشتەوە ماوەی نیشتنەوەی لەلایەن ناساوە بە 8 خولەکی سەخت ناوبراوە و تێیدا کۆمەڵێک هەنگاوی سەخت و هەستیار دەبڕێت تا دەتوانێت لەسەر هەسارەکە بنیشێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ناسا بڵاویکردووەتەوە کەشتییەکە لە نزیک شوێنەواری هاوشێوەی دەریاچەیەک لەسەر مەریخ نیشتووەتەوە و دەیەوێت کۆمەڵێک نموونە لە خاک و پێکهاتەی ئەو شوێنە هەڵبگرێت تا لە گەشتی داهاتووی ناسادا ڕەوانەی زەوی بکرێتەوە.

گەشتی ئەمجارەی ناسا بۆسەر مەریخ جیاوازتر و هەستیار دەبێت لە گەشتەکانی جاران و ئەمجارە ناسا دەیەوێت نموونەیەکی زۆر لە خاکی مەریخ بگوازێتەوە بۆ زەوی، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر بوونی ژیان لە ڕابردوودا لەسەر هەسارەکە بگاتە ئەنجامێێک.

خەرجی گەشتە ئاسمانییەکە 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە، بڕیارە کەشتییەکە بەدوای جۆرە بەکتریایەکدا بگەڕێت، کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی 3 ملیار ساڵ لەمەوبەر لەسەر هەسارەی مەریخ ژیابێت، ئەو کاتەی کە هەسارەکە گەرمتر و شێدارتر بووە.

کەشتی پێرسەڤیرینس هەڵگری درۆنێکیشە کە دەتوانێت لە کەشتییەکە دووربکەوێتەوە و وێنە ئەرشیف بکات، لەگەڵ ئەوەش کەشتیەکە هەڵگری چەندین دەفرە تا بتوانێت نموونەیەکی زۆر لە خاکی مەریخ بۆ ڕەوانەکردن کۆبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share