ژاپۆن 50 ملیۆن دۆلار دەدات بە عێراق

ژاپۆن بە 50 ملیۆن دۆلار هاوكاریی عێراق دەكات و بەشداردەبێت لە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەدا.

كوتارو سوزوكی، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ڕایگەیاند، “پەرلەمانی ژاپۆن ڕەزامەندی دەربڕیوە بە بەخشینی پاكێجێكی ڕەوانەكردنی یارمەتی بۆ عێراق.”

سوزوكی  ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات لە ڕاگەیەندراوێكدا وتیشی، “ئەو یارمەتی و هاوكارییە بریتییە لە بەخشینی 50 ملیۆن دۆلار بە عێراق و هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی ژاپۆن پەسەندیكردووە.”

بە وتەی اڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، “هاوكارییە داراییەكە تەرخاندەكرێت بۆ پارەداركردنی 11 پرۆژەی سەرەكی لە عێراق كە نەتەوەیەكگرتووەكان و چەند ڕێكخراوی نێودەوڵەتی تر جێبەجێیان دەكەن.”

بابەتی پێشتر

پەراسووەکانى دەرهێنا بۆ باریککردنەوەى کەمەری

بابەتی دواتر

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا: 7ی شوبات دەرگای خوێندنگاكان دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share