عێراق سێیەم بەشەخۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەكات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردەوە، سەبەتەی سێیەمی خۆراك تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دابەشدەكرێت.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی پێویستی بۆ دابینكردنی بەشەخۆراك تەرخانكردووە و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراك لە 10 ڕۆژی كۆتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا.

ئاماژەی بەوە كرد، “وەزارەتی بازرگانی گرێبەستی لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەنجامداوە بۆ دابینكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراك كە بتوانرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت”.

بابەتی پێشتر

خەزعەلی: پشتیوانی زۆرینە دەكەین، بەڵام بە شێوە دروستەكەی

بابەتی دواتر

جیم کاری: قێزم لە هەڵوێستەکەی سمیس دێتەوە و هۆلیوود کۆمەڵێک ترسنۆکن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share