بانکی رەشید رایدەگەیەنێت، بڕی قەرزی خانووبەرەی بۆ 200 ملیۆن دیناری عێراقی زیادکردووە.
بانکەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئاماژەی بەوەکرد، “پێشتر بڕی قەرزەکە 150 ملیۆن دینار بوو و ئێستا کە بڕەکەی 200 ملیۆن دینارە، زۆرترین بڕی قەرزە کە بدرێتە هاوڵاتییان”.
ئەوەشیخستەڕوو، قەرزەکە بەمەبەستی کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون، چ پارچە زەوییەک بێت یان شوقەیەک، (بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە بانکەکە وەردەگرن) دەدرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بانک بۆ ئاسانکاری بۆ خاوەندارێتیی ماڵ و هاوسەنگبوون لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابورییەکان.