ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە.

منداڵەکە ناوی (ح. ب.ک)ە و لە قۆناغی پێنجەمی سەرەتاییە لە خوێندنگەی ڕوشید هیجری، باوکی ئەو منداڵە دەڵێت، “سکاڵامان لەدژی ئەو مامۆستایە تۆمارکردووە کە توندوتیژیی بەرامبەر منداڵەکەمان کردووە”.

باسی لەوەشکردووە، “کوڕەکەیان خاوەن پێداویستیی تایبەتە و کێشەی بیستنی هەیە، چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئەنجامدراوە و ئامێری تایبەت بە بیستنی بۆ دانراوە”.

باوکی منداڵەکە دەڵێت، پێشتر بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خوێندنگەکە ئاگادارکراونەتەوە کە بەپێی ڕێنمایی پزیشک نابێت هیچ زەبرێک بەر گوێ و سەری بکەوێت، بەڵام مامۆستاکە بەتوندی گوێی منداڵەکەمی ڕاکێشاوە و قژی ڕاکێشاوە بەجۆرێک بەشێک لە قژی لێبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی هەدەپە: ئەوەی لە زیندانی پارتی بینیم لە زیندانی تورکیا نەمبینیوە

بابەتی دواتر

گەلەئەستێرەیەكی نوێ دۆزرایەوە و ناسا زانیاریی لەبارەیەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share