قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا، دەستخۆشیم لێکرد کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات.
وتیشی، بەڕێزیان وەبیری هێنایەوە کە پڕۆسەی ئاشتی خەونێکی گەورەی سەرۆک مام جەلال بوو و بەردەوام لە دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەوڵیدەدا پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە و بە دوور لە شەڕ و توندوتیژی چارەسەر بکرێت.
باسی لەوەشکرد، عەبدوڵا گویل ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و یەکێتی کرد لەبارەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئـ.ـێران، هەروەها بەبۆنەی گۆڕانکاریی لە پۆستەکانی ئیدارەی کەرکوکیشەوە ستایشی سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی کرد کە کار دەکات بۆ قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لەناو هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکدا.