ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوو پێگەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو لە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئێران لە سوریا، هێرشیان بۆ سەر دوو پێگەی ئەو گرووپانە ئەنجامداوە و زیان بەر ئۆتۆمبێل و سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکانیان گەیشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا، هێرشەکەیان لە وەڵامی هێرشێکی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێران بووە کە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامیانداوە، ئەو دوو پێگەیەی گرووپە چەکدارەکان لە گوندی سەوز و کێڵگەی کۆنۆنۆی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک لەو کەلوپەل و سەکۆیانەی بۆ هەڵدانی مووشەک بەکاریدەهێنن تێکشکێندراون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا، لە هێرشەکەدا دوو چەکداری ئەو گرووپانەی سەر بە ئێران کوژراون و سیانیشیان برینداربوون.

هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارییە ئێرانییەکان لە کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ بووە.

ڕاگەیەندراوەکە جەختیکردووەتەوە، وەڵامدانەوەکەی ئەمریکا گونجاو و ڕاست بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا نایەوێت بکەوێتە ململانێی توندەوە لەگەڵ ئێران، بەڵام پارێزگاری لە گەل و سەربازەکانی دەکات.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەو هێرشەی پێشتر لەلایەن ئەو گرووپانەوە کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا سێ سەربازی ئەمریکی بە برینی سووک برینداربوون.

هەروەها فەرماندەی فەرماندەیی ناوەند ژەنەراڵ ئیریک کۆریلا دەڵێت، فەرماندەیی ئەمریکا چاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکات، جەختدەکاتەوە ئەمریکا توانای تەواوی هەیە بۆ وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە تەواوی ناوچەکە.

ئەو ئاڵۆزییانە لەکاتێکدایە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە سوپای ئەمریکا جێبەجێکردنی هێرشی بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە سوریا ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا

بابەتی دواتر

لە حاڵەتێکی دەگمەندا یەکەم کەس لە جیهاندا تووشی ئایدز و کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share