“باپیرەی خۆشەویست و مامۆستا و پەروەردەکاری مەزنم یاد و ناوت بۆ هەمیشە لەناو دڵمدا زیندووە”
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەدی باپیری رایگەیاند، “ئەستێرەیەکی درەوشاوەیە کە هەرگیز لە ئاسمانی کوردستان ئاوانابێت، رۆشنبیرێکی مەزن، سەرکردەیەکی گەورەی خەباتی رزگاریخوازی، لە پێشەنگانی رۆژنامەگەریی کوردی، ئەو شاعیر و نووسەرە مەزنەی ژان و ئازارەکانی گەلەکەی دەنووسییەوە”.
دەشڵێت، “باپیرەی خۆشەویست و مامۆستا و پەروەردەکاری مەزنم یاد و ناوت بۆ هەمیشە لەناو دڵمدا زیندووە”.