پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە لە شاری هەولێر بە کوشتن تۆمەتبار کرابوون و بەرەو سلێمانی هەڵاتبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو کەس لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە دەستمان کە تۆمەتباربوون بە کوشتن و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوون، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئوتۆمبێلێک لە جۆری کیا کە لەکاتی هەڵاتنیاندا بە تۆمەتباران بووە.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتباران بە ناوەکانی (ف، م، ح) لەدایکبووی ساڵی 1981 و (ع، م،ح) لەدایکبووی ساڵی 1985، پاش گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان و ئامادەبوونی مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رادەستکرانەوە، لە ئێستادابە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.