ترەمپ: ڕازیم بە ڕاگرتنی بۆردومان و هێرش بۆسەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕازیم بە ڕاگرتنی بۆردومان و هێرش بۆسەر ئێرا بۆ ماوەی دوو هەفتە.

دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی، ئێمە هەموو ئامانجە سەربازییەکانمان لە ئێران بەدەستهێناوە و ئێستا پێشنیازێکی 10 خاڵیمان لە ئێرانەوە پێگەیشتووە، پێمان وایە بنەمایەکی باشە کە لەسەری دانوستان بکەین.

ڕاشیگەیاند، ئەم دوو هەفتەیە ڕێگە خۆشدەکات ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە و پێویستە ڕاستەوخۆ گەرووی هورمز بکرێتەوە.

دەشڵێت، بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، وەک سەرۆک، هەروەها نوێنەرایەتیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شانازییەکی گەورەیە کە ئەم کێشە درێژخایەنە، نزیکە لە چارەسەرکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share