میدیای ئـ.ـێران: ئەمریکا هیچ سازشێکی بۆ ڕێککەوتن نەکردووە

میدیای ئـ.ـێران بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە وەڵامی پێشنیارەکەی ئـ.ـێران بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی، هیچ نەرمییەکی نەنواندووە، بەڵکو پێنج مەرجی سەرەکی داناوە بۆ ڕێککەوتن.

ئاژانسی فارس نیوزی ئـ.ـێرانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا هیچ قەرەبوویەکی ماددیی ئـ.ـێران ناکاتەوە، هەروەها دەبێت ئـ.ـێران 400 کیلۆگرام یـ.ـۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ڕادەستی واشنتن بکات.

ئەمریکا لە وەڵامی پێشنیارەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، تاران دەبێت تەنها یەک دامەزراوەی ئەتـ.ـۆمی بە چالاکی بهێڵێتەوە، هەروەها واشنتن لەسەدا 25 زیاتری سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئـ.ـێران ئازادناکات. کۆتا مەرجی ئەمریکاش بریتییە لە ڕاگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share