زلێنسکی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ لەگەڵ روسیا

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ روسیا، دەڵێت، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن و ئەولەویەتی ئێمەیە.

ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەنیازە رۆژی چوارشەممە سەردانی تورکیا بکات بۆ ئەنجامدانی دانوستان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا، ئەمەش دوای سەردانەکەی رۆژی سێشەممەی بۆ ئیسپانیا.

زێلێنسکی سەبارەت بە گەشتە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ تورکیا، وتی، “ئامادەکاری دەکەین بۆ سەرهەڵدانەوەی دانوستانەکان، چارەسەری خۆمان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پێشنیازدەکەین”.

وتیشی، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بەزووترین کات، کۆتایی بە شەڕەکە بهێندرێت، کە ئەمەش ئەولەویەتی ئۆکرانیایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان، کاردەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ روسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشدەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە…
Total
0
Share