جۆ بایدن: هێرشەکانی سەر سوریا وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە لە عێراق و هەولێر کرایە سەرمان

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی ئاڕاستەی بەرپرسانی باڵای کۆنگرێس کرد و تێیدا هۆکاری هێرشە ئاسمانییەکانی سەر سوریای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هۆکارەکەی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەبووە کە پێشتر لە عێراق و هەولێر کراوەتە سەرمان.

لە نامەکەی جۆ بایدندا پابەندبوونی بە پلەبەندیی دەسەڵاتەکانی جەنگ ڕاگەیاندووە و وردەکاری هێرشەکەی خستووەتەڕوو کە هێرشەکە بە فەرمانی ئەو بووە لە چوارچێوەی مادەی 51ی بەڵێننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرگریکردن لە خۆت.

بایدن بۆ نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نوسیویەتی، ئەو هێرشانە پشتی بە فەرمانەکانی من بەستووبوو، بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە بەرواری 25ی شوبات بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن گروپە چەکدارە ناحکومییەکانی سەربە ئێران بەکاردەهێنرێن.

بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو هێرشانە وەڵامدانەوەیەک بووە بۆ ئەو هێرشانەی ئەمدواییە کە لەلایەن ئەو گروپانەوە کراونەتە سەر ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، هەروەها هێرشەکانی 15ی شوبات کە لە هەولێر ئەنجامدرا و بەهۆیەوە یەکێک لە کارمەندانی خزمەتگوزاریی ئەمریکی و چواری دیکە برینداربوون هەروەها بەڵێندەرێکی فلیپینی گیانیلەدەستدا.

بایدن ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا هەمیشە ئامادەیە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بۆ بەرگریکردن لەخۆی”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك فراكسیۆنێك: كورد پێشنیارەكانمانی بۆ چارەسەری كێشەی پشكی هەرێم ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

ڕوداوێكی سەرسوڕهێن.. دایكێك منداڵەكانی لە نهۆمی چوارەمەوە هەڵدەداتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share