لە 85 ساڵی ڕابردوودا؛ شەش ساڵ سەروو هەزار ملیم لە سلێمانی باران باریوە

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی، لە 85 ساڵی ڕابردوودا، شەش ساڵیان لە شاری سلێمانی، لە سەروو 1000 ملیمەوە باران باریوە.

جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ساڵی 1941ـەوە تاوەکو ئێستا، تەنیا لە چەند ساڵێکی کەمدا بارانبارین لە سەنتەری شاردا سنووری 1000 ملیمی تێپەڕاندووە؛ ئەو ساڵانەش بریتین لە:

1945-1946

1968-1969

1987-1988

1991-1992

1994-1995

2018-2019

ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزی دابارینی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا، 920.6 ملیم باران لەناو شاری سلێمانیدا باریوە و هێشتا نەگەیشتووەتە 1000 ملیم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

وەزیری دەرەوەی توركیا دوای كوژرانی 12 سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە…
Total
0
Share