د. پشتیوان سادق: لە هیچ وڵاتێكی دونیا شتی وا رووینەداوە حكومەتێك مووچەی فەرمانبەرانی ببڕێت

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی لە جەژنی قورباندا بڕی و دەشڵێت، “لە هیچ وڵاتێكی دونیا شتی وا رووینەداوە كە حكومەتێك مووچەی فەرمانبەرانی ببڕێت”.

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەی بوو رایگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی لە جەژنی قورباندا بڕی، لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم پابەندییەكانی خۆی جێبەجێكردووە و لە هیچ وڵاتێكی دونیا شتی وا رووینەداوە كە حكومەتێك مووچەی فەرمانبەرانی ببڕێت.

وتیشی، “حكومەتی هەرێم دوای جەژن هەوڵی جددی دەدات بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و پێویستە زۆر زۆر سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران بكەین كە ئەم جەژنە تەحەموولیان كرد و ئەوەی حكومەتی عێراق دەیكات غەدرە لە خەڵكی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی. سۆران…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ کەسێک لە سلێمانییەوە ئەو چەکانەی نەدزیوە و سەرۆک ترەمپیش لە خۆیەوە ئەو قسانە ناکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی دیدارێک لەگەڵ پیێرس مۆرگان، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا…
Total
0
Share