خانەی ڕاپەڕاندن سەرنج و داواکانیان دەدەنە تیمی وزاری گۆڕان

ئەمڕۆ 21 ی تشرینی دووەم خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ تیمی وزاری حزبەکەی لە حکومەتی هەرێم کۆبوویەوە و سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان داوەتە تیمەکە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی گۆڕان ئاشکرایان کردووە، لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەداى حکومەت کراوە و بارى سەنجى خەڵک و خانەی ڕاپەڕاندن بە راپۆرتێک دراوەتە تیمى گۆڕان لە حکومەت.

بەشێکى کۆبونەوەکە تایبەتبووە بە کاروبارەکانى حکومەت بەتایبەت بابەتى چاکسازى و پێکهێنانى ئەنجومەنى باڵاى چاکسازى و ئەو پلان و بەرنامانەى بەپێى رێککەوتنى پێکهێنانى کابینەى نۆ لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەریان رێککەوتون بۆئەوەى کارا بکرێن بە ئامانجى جێبەجێکردنیان.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بارى سەرنجى خەڵک و هەڵسوڕاوانی گۆڕان و خانەی ڕاپەڕاندن لە چوارچێوەى راپۆرتێکدا دراوەتە دەستی تیمى حکومەت، تا بەپێی تێبینی بۆچونەکان مامەڵە لە کابینەی نۆدا بکەن.

بزوتنەوەی گۆڕان بەنیازە لە داهاتودا کۆبونەوەیەکى فراوانتر بکات کە هەمو تیمى حکومەت بە راویژکارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەشداربن، بەهەمان شێوە کۆبونەوەیەکى دیکەى تیمى حکومەتى خۆجێیش لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى و قائیمقام و بەڕیوەبەرى ناحییەکان ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پێشتر

ساركۆزی بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی دەكرێت

بابەتی دواتر

لە کەمینێکی داعشدا لە بێجی ٨ کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share