پیاوێکی کورد بە لەچک ژنەکەی خۆی خنکاندووە

پیاوێکی خەڵکی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پاساوی “شەرەف و ناموس” بە لەچک هاوسەرەکەی خۆی خنکاندووە.

ڕێکخراوەکانی مفی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کردووە، “ڕوداوەکە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕویداوە و ژنێکی لاوی خەڵکی شاری ورمێ بەناوی (عەزیزە حەقی) تەمەن 33 ساڵ لەلایەن مێردەکەیەوە خنکێندراوە”.

“عەزیزە حەقی” دایکی چوار منداڵ بووە و هاوسەرەکەی بەناوی “قیرمان دەروێشی” دوای دروستبوونی دەمەقاڵێیەک بە پاساوی “شەرەف” خنکاندوویەتی.

ڕوداوەکە لە نزیک کوشتارگەی شاری ورمێ ڕویداوە و دواتر مێردی ژنەکە وتوویەتی “بە پاساوی پاراستنی شەرەفی خۆی ئەو کارەی کردووە”.

بنەماڵەی ژنە کوژراوەکە سکاڵایان لە دژی “قیرمان دەروێشی” مێردی کچەکەیان تۆمارکردووە و ئێستا بکوژەرەکە دەستگیرکراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە لە ٪27 ی ئەو کوشتنانەی یەکساڵی ڕابردوو پەیوەندییان بە پاساوی “پاراستنی شەرەف”ەوە هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێم له‌ توركیا نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا ‏به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌…
Total
0
Share