وتەبێژی یەكێتی: هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەخەینەگەڕ

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، “هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەخەینەگەڕ و دەشڵێت، “دەبێت نێوماڵی خۆمان رێكبخەینەوە و كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنەكان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 7ی ئەم مانگە لەگەڵ پارتی كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و ئەمڕۆش لەگەڵ هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كۆبووینەوە و باسمان لە رێكخستنی نێو ماڵی كورد كردەوە و كۆبوونەوەكانیشمان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمە و لە هەمانكاتدا دەبێت پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت.

لەبارەی هەڵبژاردنەوە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لە هەمانكاتدا یەكگوتار بین و نێو ماڵی خۆمان رێكبخەینەوە.

وتەبێژی یەكێتی جەختیكردەوە وتی، “هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان.

سەعدی پیرە باسی لەوەشكرد، دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە قەوارەی هەرێم لاواز ناكات و گەورەترین مەترسی ناكۆكی ناوخۆیە و پێویستە مووچەخۆر كۆتایی مانگ مووچەكەی وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوانە دەکات

لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە ناردنی نوێنەری یەکێتییەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.…
Total
0
Share