دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، سوپای ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیاند و ناوەندەکانی خوێندن داخران.
بەپێێ راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە بۆسەر ئێران، تەواوی دەوامی خوێندنگە، زانکۆ و ناوەندە پەروەردەییەکان راگیران و ئەنجامدانی هەر جۆرە کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی جەماوەرییش، قەدەغەکرا.
حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە بۆ بژێویی ژیان و باری نائاسایی زۆر پێویستن، لە دەوام بەردەوام دەبن.
داواش لە هاوڵاتییان دەکات، بۆ پاراستنی گیانیان، بەردەوام رەچاوی رێنماییە خۆپارێزییەکان بکەن کە لە رێگەی ئەپڵیکەیشن و پۆرتاڵی فریاگوزارییەوە بڵاودەکرێنەوە.