ئەردۆغان پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

لەسەر چەكدانانی پەكەكە، سەرۆك كۆماری توركیا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “داوا لە خودا دەكەم بمانگەیەنێت بەو ئامانجانەی بۆ ئەم رێگایە دامانناون”.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هیوادارم ئەو هەنگاوە گرنگەی كە ئەمڕۆ لە رێگای گەیشتن بە ئامانجمان بۆ توركیایەكی بێ تیرۆر نرا، ببێتە مایەی خێر.

دەشڵێت، “لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە لەم رێگایەدا كە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان، ئاسوودەیی گەلەكەمان و چەسپاندنی ئاشتییەكی هەمیشەیی لە ناوچەكەمان گرتوومانەتەبەر، بمانگەیێنێتە ئامانجەكانمان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر مەزارگەیەك و دزییان لە مەزارگەكە كردووە

هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادی پایتەخت بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر مەزارگەی كەسایەتییەك و دزییان لە…
Total
0
Share