سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆسەر تاران دەستیپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستیان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشەکانیان کردووە بۆسەر دامەزراوە و ژێرخانی سەربازیی ئـ.ـێران.

هاوکات میدیای ڕەسمیی ئـ.ـێران پشتڕاستیکردەوە، لەگەڵ بانگی بەیانی، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share