مەزڵوم عەبدی: یەکێتیی ئەوروپا ئەرێنییانە بۆ پرسی رۆژئاڤا نزیکبووەتەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە پرسی رۆژئاڤا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە میونشن، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد.

عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە وتی، لەسەر داهاتووی گەلی کورد قسەمانکرد و بەگشتی دەرئەنجامەکەی ئەرێنی بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا لە سوریا لەسەر ئاگربەست رێککەوتووین و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانداین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەم ساڵانەی دواییدا رێڕەوی دەسەڵاتدارێتی بەئاقارێكی نادروستدا ئاڕاستەكرا و…
Total
0
Share