وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سیئۆل ناڕاستە و ئەوان لە کۆریا “کرێچین”.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بە هونەرمەندێکی دیاری ئەو وڵاتە رایگەیاند، هەواڵە ناڕاستە و دەنگۆی سۆشیاڵ میدیایە، کۆماری عێراق خاوەنی هیچ باڵیۆزخانە یان شوێنێکی نیشتەجێبوون نییە لە کۆریای باشوور.
روونیشیکردەوە، باڵیۆزخانەکەیان لە کۆریای باشوور هاوشێوەی زۆرێک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی دیکە، لە باڵەخانەیەکی کرێدایە بەشێوەیەک کە لەلایەن یاساکانی وڵاتی میوانداریکەرەوە پەسندکراوە.