ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی بێجی زیانی گیانیی لێدەکەوێتەوە

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، کەسێک گـ.ـیانی لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش بـ.ـرینداربوون.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، ئاگرەکە بەهۆی گۆڕینی یەکێک لە کۆمپرێسەرەکانی پاڵاوگەکە بووە کە کارێکی رۆتینیی رۆژانەیە.

ئەوەشی پشتڕاستکردەوە، لە رووداوەکەدا کارمەندێکی پاڵاوگەکە گـ.ـیانی لەدەستداوە و 13ـی دیکەش بـ.ـرینداربوون.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیگەیاند، لە ئێستادا ئاگری ناو پاڵاوگەکە کۆنتڕۆڵکراوە و بـ.ـریندارەکان رەوانەی نەخۆشخان کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share