بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان لە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکانیان سەردانی هەموو ئەو دوکان و مارکێتانە دەکەن کە نرخی شتومەکیان لەسەر هاووڵاتییان گرانکردووە و پسوڵەی سەرپێچییان بۆ دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە کەمیی خۆراکدا نییە، بەڵکو کێشەی بەرزکردنەوەی نرخ هەیە، ئەو کاڵا و شتومەکانەی لە کۆگاکانیشدا هەن، هی پێش بڕیاری دەستکاری و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلارن، بۆیە سزای توندی ئەو کەسانە دەدەرێت کە نرخ لەسەر هاووڵاتییان بەرزدەکەنەوە و ئەگەر پێویستیش بکات شوێنەکە دادەخرێت.
قائیمقامیەت داوا دەکات لە کاتی هەستکردن بە بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک لە هەر دوکان و مارکێتێک، هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە لیژنەکان ئاگاداربکەنەوە: 07708677777