سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: گەیم سەنتەر هەیە تایبەتە بە خوار 18 ساڵ

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرێک لە هاوڵاتییان نازانن کە لە سلێمانی گەیم سەنتەر هەیە بۆ خوار 18 ساڵ و ئێمە مەرج و رێنمایمان بۆیان هەیە.

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە گەیم سەنتەرەکان دوو جۆر مۆڵەتمان هەیە، جۆرێکیان بۆ خوار هەژدە ساڵە، جۆرەکەی دیکە بۆ سەروو هەژدە ساڵە، بە هیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە کە کەسێکی خوار هەژدەساڵ بچێتە شوێنێکەوە کە تایبەتە بە سەروو هەژدەساڵ، هەروەها بەپێچەوانەوە”.

وتیشی، “لە گەیم سەنتەرانەی بۆ خوار هەژدەساڵن، یارییەکان تایبەتن و بۆ خوار هەژدەساڵن، هەروەها کێشانی جگەرە تیایاندا بەهەمووشێوەیەک قەدەغەیە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە…
Total
0
Share