بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی: سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی دەڵێت، “سەرجەم تیمەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاككردنەوەی رێگاكان و ئاسانكاریكردن بۆ هاتوچۆی شۆفێران”.

دەشڵێت، “لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان و نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ ئەندازیار ئاسۆ شێركۆ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیيەكانی سلێمانی سەرجەم شارەوانیەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان ئاگاداردەكاتەوە كە لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو و رێگاگیران”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستكراوە بە راماڵینی بەفر و پاككردنەوەی رێگاكان لە سنووری شارەوانیی سیتەك لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی سیتەكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، پێشوازیکرد لە دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی…
Total
0
Share