شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەک تاوەباران بە بڕ و ڕێژەی جیاواز دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی حاڵەتی ناجێگیریی کەشوهەوا، سبەی پێنجشەممە 29ـی 10ـی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان زۆربەی کات نیمچەهەور دەبێت و لە کات و شوێنی جیاجیادا هەورەبروسکە چالاک دەبێت، لەگەڵ بارینی تاوەباران بە بڕ و ڕێژەی جیاواز.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و ئاراستەی ‘با’ لە گۆڕاندا دەبێت.