دوای یەك هەفتە لە بێسەروشوێنبوونی تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین بڵاویكردووەتەوە، دوای یەك هەفتە لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی هاوڵاتییەك لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزرایەوە كە بە وتەی هاوسەرەكەی “باری دەروونی جێگیر نەبووە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ڕۆژی 23ی 9ی 2022 لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین سكاڵا تۆماركرا لەسەر ئەوەی هاوڵاتییەك لەدایكبووی ساڵی 1975 ڕەگەزی نێر، كە دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕین بووە و چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی لە پشت گۆڕستانی قەڵادزێ دۆزرایەوە كە بە وتەی هاوسەرەكەی “باری دەروونی جێگیر نەبووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی بڕیاردرا تەرمەكەی بنرێت بۆ پەیمانگای پزیشكی دادی ڕانیە بە مەبەستی خستنەڕووی هۆكاری ڕاستەقینەی مردنەكەی و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share