بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێک سەبارەت بە داخستنی دوو نووسینگەی کەناڵی NRT بڵاودەکاتەوە.
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی هەولێر و دهۆکی کەناڵی NRT بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “به‌داخه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، به بڕیارێكی ئه‌منی و حزبی له هه‌ولێر و دهۆک، نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی NRT دادەخرێن، ئه‌م هه‌نگاوه جێگه‌ی نیگه‌رانییه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم بڕیارە كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان بەجێده‌هێڵێت و روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه چه‌ند رۆژێكه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سوپاسنامه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م میدیاکانی هەرێمی كوردستان کردووە له‌پای سه‌نگینیان له رووماڵی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان”.
ئەوەشی خستەڕوو، “هه‌روه‌ها بڕیارەکە ده‌بێته هۆی زیاتر بهرتهسككردنەوەی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی میدیایی له وڵاته‌كه‌مان، بۆیه وه‌ك بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و دهۆک ده‌كه‌ین ده‌رفه‌ت به هه‌ردوو نوسینگه‌ی NRT بده‌ن كه جارێكی دیكه بتوانن ئازادانه كاره میدیاییه‌كانی خۆیان له‌و دوو پارێزگایه جێبه‌جێبكه‌ن”.