هەولێر.. تەقە لە بنکەی پۆلیسی خەبات کرا

بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە بنکەی پۆلیسی خەبات کرا، بەپێی وتەی پۆلیسی خەبات هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی خەبات بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر 8:30 خولەک، حەوت گولـلە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ئاراستەی بنکەی پۆلیسی قەزای خەبات کران.

بەپێی سەرچاوەکەی پۆلیسی خەبات، ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددی بەربیناکە کەوتووە.

ئەمە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک لە قەزای خەبات لەلایەن شارەوانی و هێزەکانی زێرەڤانییەوە هەوڵدراوە خانووە زیادەڕۆکانی ئەو ناوچەیە بڕووخێندرێن و هەموو جارێکیش کێشە لەنێوان خەڵک و هێزەکانی زێرەڤانی دروستبووە.

بابەتی پێشتر

تەنها 15%ی کەناراوەکانی جیهان ژینگەیەکی لەباریان هەیە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێکی کورد کۆڵبەران تۆمەتباردەکات بە گواستنەوەی چەک و مەشروب

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share