سەربازێکی ئەمریکا لە هەولێر گـ.ـیانیلەدەستدا

سوپای ئەمریکا، گـ.ـیانلەدەستدانی سەربازێکی وڵاتەکەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو (31ـی ئایار)، سەربازێکی وڵاتەکەی لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەکاتی ڕاهێنان گـ.ـیانیلەدەستداوە.

سوپاکە ناسنامەی ئەو سەربازەی ئاشکراکردووە کە ناوی دێڤین سیبێڵ-ە و تەمەنی 26 ساڵە، سەربازەکە خەڵکی ویلایەتی تەکساسە و سەر بە فەوجی دووی هێزی فریاگوزاریی ئاسمانی لە لیوای فڕۆکەوانیی شـ.ـەڕکەری ئەمریکایە.

هاوکات هەر لە هەمان ڕووداودا، سەربازێکی دیکەی بەریتانی گـ.ـیانیلەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی دۆخی عێراقەوە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕادەگیرێن؟

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوكارییەی مانگانە ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی تەرخاندەكات بەردەوامدەبێت و…
زیاتر ببینە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران: ئەو بڕەی بۆ مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت دیاریکراوە زۆر کەمە

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان کوردستان پاش کارابوونەوە، ئەو بڕە پارەیە زیاد بکات کە بۆ…
Total
0
Share