لەبری وەڵامدانەوەیان وەزیری تەندروستی سکاڵا لەسەر 53 پزیشک تۆماردەکات

نوێنەری پزیشکانی گشتیی دەرچووی دەرەوەی وڵات رایدەگەیەنێت، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە بنکەی تەیراوای هەولێر، سکاڵای یاسایی لەسەر 53 پزیشک تۆمارکردووە.

د. ئالان جەلال، نوێنەری پزیشکانی گشتیی دەرچووی دەرەوەی وڵات، ئاشکرایکرد، ژمارەی پزیشکانی گشتیی دەرچووی دەرەوەی وڵات 53 پزیشکە و پاش یەکسانکردنەوەی بڕوانامەکانیان، بەشێوەیەکی مەدەنی داوای دامەزراندنیان کردووە، بەڵام د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون.

باسی لەوەشکرد، چەندین جار لەناو دیوانی وەزارەتی تەندروستی سوکایەتیان بەرامبەرکراوە، هەروەها چەند پزیشکێکیان بۆ چەندین کاتژمێر دەستبەسەرکراون.

ئەو پزیشکە روونیشیکردەوە، چەندین کەس بە نایاسایی و نادادپەروەرانە دامەزراون کە سەر بە نەتەوەی دیکەن و بیانین، بەڵام 53 پزیشیکی خەڵکی هەرێمی کوردستان، فەرامۆشکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share