ئەمڕۆ 639 ماڵی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

قەرەبووکردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە لافاوەکەی دوو هەفتەی رابردووی قەزای چەمچەماڵ زەرەرمەندبوون دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری بانکی چەرمووش دەڵێت، “پارەی پێویست لەبەردەستدایە”.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی سالار فەقێ چەکی قەرەبووی لافاوەکەی 9 ی ئەم مانگە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە زەرەر بەر ماڵەکانیان کەوتبوو و هەمان رۆژیش پارەکە لە بانکی چەرموو خەرجدەکرێت.

ئەو ماڵانەی ئەمڕۆ قەرەبوو دەکرێنەوە 639 ماڵن و بەپێی بڕی زەرەر و زیانەکانیان چەکی بانکیان پێدەدرێت و هەر ئەمڕۆ دەچنە بانکی چەرموو و پارەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

بڕیارە دوای قەرەبووکردنەوەی ماڵەکان، قەرەبووی خاوەن دوکان و ئەو کەسانەی زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتووانی گەڕەکێک کەسێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دزینی ماتۆڕسکیلێک دەستگیردەکەن

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دانیشتووانی گەڕەکێک لە کەرکوک، توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، کە لەکاتی پارشێودا لە هەوڵیداوە ماتۆڕسکیلێک بدزێت. سەرچاوەیەک…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەش تۆمەتبار دەستگیرکران کە هاوکاریی هەڵاتنی راگیراوەکەی چاکسازیی سلێمانییان کردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە…
Total
0
Share